ڕاچڵەکین سپۆرت -
بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالی، ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی، لەم دواییانەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتیزن نوێکردەوە، تا هاوینی ٢٠٢٦.
سیلڤا لە هاوینی ڕابردوودا بابەتی قسەکردن بوو لە مێرکاتۆ، لەبەر ئەوەی هەریەک لە یانەکانی بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان و هیلالی سعودی کێبرکێی بەدەستهێنانیان دەکرد.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای بازاڕی گواستنەوە لە ئەوروپا، دووپاتیکردەوە کە بڕگەیەک لە گرێبەستەکەی سیلڤا لەگەڵ مانچستەر سیتیدا هەیە.
ڕۆمانۆ لە ڕێگەی ئەکاونتی فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر “X” نووسیویەتی: “گرێبەستە نوێیەکەی بێرناردۆ سیلڤا تا هاوینی ٢٠٢٦ کارا دەبێت، و بڕگەی ئازادکردنی بە بەهای ٥٠ ملیۆن پاوەند لەخۆدەگرێت، کە لە هاوینی داهاتووەوە دەستپێدەکات.”
سیلڤا لە 311 یاریدا لەگەڵ مانچستەر سیتی بەشداری کردووە، لەو ماوەیەدا 56 گۆڵی تۆمارکردووە و 60 ئەسیستیشی کردووە.