شارەزوور.. چەندین دووكان بەگوێرەی ڕێنمایی دەكرێنەوە

کوردستان

12/04/2020     ژمارەی بینراو 875

راچڵەكین- كامەران كەریم 

لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەقەزای شارەزوور چەند بڕیارێكی نوێ بۆ ئاساییكردنەوەی گوزەرانی هاوڵاتیان و دابینكردنی پێداویستییەكانی ڕۆژانە دەركرد.

بە گوێرەی راگەیەنراوێكی لیژنەی ڕووبەڕووبوناوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەقەزای شارەزوور، كە وێنەیەكی بۆ ڕاچڵەكین نێردراوە، هاتووە،" بۆ جەختكردنەوە لەسەر بەردەوامبوونی قەدەغەی هاتووچۆو پەیویستبوونی هاووڵاتیان بە خۆپارێزیی و پابەندییان بە ڕێنمایی و ڕێكارە تەندروستیی و كارگێڕییەكان، لەپێناو دەستەبەركردنی بەشێك لە پێداویستی و خزمەتگوزارییە دیاریكراوەكانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بڕیاریدا بە:

١- مەترسییەكانی پەتای كۆرۆنا لە سلێمانی و هەرێمی كوردستان و جیهانیشدا بەردەوامن و پێویستە هەموولایەك بە خۆپارێزیی تەواوەوە پابەندی هەموو ڕێنمایی و ڕێكارە تەندروستیی و كارگێڕیی و ئارامییەكان بن.

٢-قەدەغەكردنی تەواوی هاتووچۆ لەكاتكۆ (٦)ی ئێوارە بۆ (١٢)ی شەو بەردەوامەو، لە كاتەكانی تریشدا قەدەغەی هاتووچۆ درێژەی هەیە، تەنها لە حاڵەتی زۆر پێویستی دیاریكراودا، هاووڵاتیان دەتوانن بە پێ‌ لە سنوری گەڕەكەكەی خۆیاندا، (بە پابەندبوونی تەواویان بە ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە)، پێویستیەكانیان دابین بكەن.

٣- ئەو بڕیارو بەیان و ڕێكارو ڕێنماییانەی لەلایەن لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی هەرێمی كوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناو وەزارەتی ناوخۆو لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادا دیاریكراون، وەكو خۆیان جێبەجێ‌ دەكرێن.

٤- نووسینگەكانی دراوو حەواڵەكردن، بەپێی ڕێنمایی‌و ڕێكارەكان، لەژێر چاودێری وردی تەندروستیی و ئارامیدا، لە (11 ی بەیانی بۆ 3ی ئێوارە) دەكرێنەوە.

5- ئەم دوكان وشوێنانە لە كاتكۆ (6 ی بەیانی تا 1ی نیوەڕۆ) دەكرێنەوە:

- پێداویستییەكانی خانووبەرە (ئاوو كارەبا) 
- وەرشەی چاككردنەوەی سەتەلایت و داتاكردنەوە، 
- دوكانی  (رۆنگۆڕو پەنچەرچی،  تۆڕنەچی و تەعدیل چی)
-  دوكانی  دیكۆرات و ئەلەمنیۆم و (پی ڤی سی )
- وەرشەی چاككردنەوەی مۆبایل و فرۆشتنی پێداویستی مۆبایل. 

لەسەر بنەمای بەردەوامبوونی قەدەغەی هاتووچۆو پابەندیی هاووڵاتیان و پەیڕەوكردنی ڕێنماییە تەندروستیی و كارگێڕیی و ئارامییەكان، دەكرێنەوە.

6-هەر خاوەن پیشەیەك پابەندی تەواوی بڕیارو ڕێنمایی و ڕێكاری دیاریكراوی وەزارەتی ناوخۆو لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا  نەبێت، سزای یاسایی دەدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن