حكومەتی هەرێم سێ‌ ئۆتۆمبێلی گوللـەنەبڕ (درع) دەفرۆشێت

کوردستان

19/09/2023     ژمارەی بینراو 293

 

راچڵەكین- 

حكومەتی هەرێمی كوردستان، فرۆشتنی سێ ئۆتۆمبێلی درع لە زیادكردنی ئاشكرادا رادەگەیەنێت. 
 
بەپێی راگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە"بەپێی فەرمانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، كە لە ٢٩ـی ٨ـی ٢٠٢٣ بڵاوی كردووەتەوە، لیژنەی فرۆشتن لە سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سێ ئۆتۆمبێلی جۆری لاندكرۆزەری زریپۆش (درع)، دەخاتە زیادكردنی ئاشكراوە". 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"زیادكردنكە ڕۆژی دووشەممە، ٢ـی ١٠ـی ٢٠٢٣، لە كاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ لە هۆڵی یەكی شوبات ئەنجام دەدرێت". 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان مەرجەكانی بەشداریكردن لە زیادكردنە ئاشكراكە ئاشكرا دەكات كە بریتین لە:

– دانانی چەكی پەسندكراو بە بڕی ٢٦ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دیناری عێراقی.

– ڕسومات و خەرجیی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.

– فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكان بە شێوەی نەختینە (نەقدی) دەبێت و دیناری عێراقی بەكار دێت.

– دەبێت بەشداربوو مۆڵەتی ڕێگەپێدانی بەكارهێنانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەی هەبێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن