ژمارەیەك تیرۆریستی داعش دەستگیردەكرێن

عێراق

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 419

وێنە: ئەرشیف

راچڵەكین -

هێزە ئەمنییەكانی عیراق دەستگیركردنی ژمارەیەك تیرۆیرستی داعشیان لەمیانی ئۆپراسیۆنێك لەسنووری پارێزگای سەڵاحەدین راگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگریی و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆسەر حەشارگەكانی تیرۆریستانی داعش لەسنووری پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامداو توانییان هەشت چەكداری ئەو گروپە تیرۆریستییە دەستگیر بكەن.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیرۆریستە دەستگیركراوەكان، دەستیان هەبووە لە ئەنجامدانی چەندین پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتییانی مەدەنی.

دەستگیركردنی ئەو تیرۆریستانە لەچوارچێوەی پلانە سەربازی و ئەمنییەكانی عیراق دێت بۆ ریشەكێشكردنی پاشماوەكانی داعش، كە زیاتر لە ساڵێكە لەسنووری پارێزگاكانی بەغدا، كەركوك، نەینەوا، سەڵاحەدین و ئەنبار دەستی پێكردووەو تائێستا دەیان تیرۆریستی داعش كوژراون و ژمارەیەكیش زۆریشیا لێ دەستگیركراوە، هاوكات چەندین حەشارگەی گروپەكەش لەناوبراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن