ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ سێشەممە ڕیال مەدرید لە یاریگای دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا لە گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی یانەی ناپۆلی دەبێتەوە.
لیستی مێرێنگێ بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ شایەتحاڵی ئامادەنەبوونی چوار یاریزانبوو ئەوانیش: تیبۆ کۆرتوا، ئیدێر میلیتاو، ئاردا گولەر و دەیڤید ئالابا بوو.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاس، پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڕیال مەدرید بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ناپۆلی بەم شێوەیە دەبێت:
گۆڵپارێز: کیپا ئاریزابالاگا
بەرگری: کاماڤینگا - ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر - ناچۆ - دانی کارڤاخال
ناوەڕاست: لۆکا مۆدریچ - فیدی ڤاڵڤێردی - ئۆریلیان چۆامینی - جود بێلینگهام
هێرشبەر: ڕۆدریگۆ جۆیس- ڤینیسیۆس جونیۆر
ڕیال مەدرید لە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە یونیون بەرلینی بردەوە، ناپۆلیش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سپۆرتینگ براگای بردەوە.
