كازم ساهر بە ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت: جەنگ رابگرن

هەمەڕەنگ

04/11/2023     ژمارەی بینراو 296

 

راچڵەكین- 

كازم ساهر هونەرمەندی عێراقی رایدەگەیەنێت، تێكستی گۆرانییەكی نوێی بەناونیشانی “Stop the War” تەواو كردووە و زمانی ئینگلیزی دەیڵێتەوە، تا ببێتە پەیام بۆ جیهان، سەبارەت بە دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە. 

كازم ساهر رایگەیاند، لەمڕۆ شەممەوە ئامادەكاری دەكات بۆ گەشتكردن بۆ نیویۆرك، لەپێناو تۆماركردنی گۆرانییەكە، كە بە هاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان پێشكەشی دەكات.

بە وتەی ئەو هونەرمەندە عیراقییە، گۆرانیەكەی بە زمانی عەرەبی نووسیوە، شاعیرێكی بەریتانیش بە زمانی ئینگلیزی نووسیویەتی، 7 جار دەستكاری كراوە، تا بۆ تۆماركردن ئامادەبێت كە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بڵاودەكرێتەوە. 

ساهر دەڵێت، 7 سرودی نیشتمانی بە زمانی عەرەبی هەیە، بەڵام ئەم گۆرانییە بە زمانی ئینگلیزی دەڵێت، تا بگاتە هەموو شوێنێكی جیهان.

كازم ساهر خەمباری خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو رووداوانەی لە غەززە ڕوودەدەن و  هیوای ئاشتی و ئارامی بۆ خەڵكی غەززە خواست كە بە وتەی ئەو"تەنیا خەڵكی بێتاوان باجی جەنگەكە دەدەن".  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن