ئەنچیلۆتی ڕەخنە لە ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید دەگرێت

وەرزش

06/11/2023     ژمارەی بینراو 347

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، دوای ڕووبەڕووبوونەوەی ڕایۆ ڤاییکانۆ، لە گەڕی 12ی لالیگا، ڕەخنەی لە یەکێک لە ئەستێرەکانی مێرێنگی گرت.

ئەنتۆنیۆ ڕودیگەری بەرگریکاری یانەی ڕیال مەدرید لەم وەرزەدا پێنجەمین کارتی زەردی وەرگرت، دوای ئەوەی لەگەڵ یاریزانێکی ڕایۆ ڤاییکانۆ ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە.

بەپێی تۆڕی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانیا، ئەنچیلۆتی زۆر توڕە بووە لە ڕەفتاری ڕودیگەر، و لە ژووری جلگۆڕین ڕەخنەی لە یاریزانەکە گرتووە و پێی وتووە: "ئەوەی تۆ کردت درووست نییە.

ئەنچیلۆتی پێی وایە ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر دەیتوانی خۆی لە وەرگرتنی کارتی زەرد بەدوور بگرێت و بەم شێوەیە بەشداری یاریی داهاتووی بەرامبەر ڤالێنسیا بکات.

یانە ڕیاڵ بەدەست نەبوونی ئیدەر میلیتاو لە هێڵی بەرگری بەهۆی پێکانەوە دەناڵێنێت، ئەنچیلۆتیش دەبێت پشت بە دەیڤد ئالابا و ناچۆ فێرناندێز ببەستێت بەرامبەر ڤالێنسیا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن