داعش هێرشی كرد.. كوژراوو بریندار هەیە

عێراق

14/11/2023     ژمارەی بینراو 2913

راچڵەكین -

ئەمشەو لەناوچەیەكی باكووری شاری بەغدا، تیرۆریستانی داعش پەلاماری بنكەیەكی سەربازیی سوپای عیراقیان دا و لەئەنجامدا ئەفسەرێك كوژراو چەند كەسێكی دیكەش بریندار بوون.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمشەو چەند چەكدارێكی سەر بە گروپی تیرۆریستیی داعش، لەناوچەی تاڕمییەی باكووری بەغدا، پەلاماری بنكەیەكی سوپای عیراقیان دا و لەئەنجامی شەڕ پێكدادانی نێوان هێزەكانی سوپاو تیرۆرستان، ئەفسەرێكی سوپا كوژراو سێ هاووڵاتیی مەدەنییش بریندار بوون.

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنیی عیراق، بنكە سەربازییەكەی سوپا كە لەلایەن تیرۆریستانەوە هێرشی كرایەسەر، لەنزیك خاڵێكی پشكنینی هێزە ئەمنییەكان بووە، لەدوای رووداوەكەش هێزێكی زۆری سوپا گەیشتنە ناوچەكە بۆ راوەدوونانی چەكدارە تیرۆریستەكان، بەڵام بەر لە گەیشتنی هێزەكە، تیرۆریستەكان بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن