گریانی منداڵ
ڕاچڵهكین-
هۆکاری گریانی منداڵی بچوک زۆرن لەباوترینیان ئەم حاڵەتەیە کەپێ دەوترێت گریانی سێ مانگی یان باژەڵە، حاڵەتێکە کە مناڵەکە زۆر دەگری زیاترلەسێ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا دەگری،لەحەفتەیەکدا سێ ڕۆژ زیاتر ڕو دەدات لانی کەم سێ حەفتە بەردەوام دەبێت،دکتۆر کامەران پزیشکی پسپۆڕی منداڵان لهم بابهتهدا هۆكار و چارهسهری ئهم حاڵهته ڕوون دهكاتهوه.
ئهم پزیشكه دهڵێت" ڕهنگه لەهەفتەی دووەمی تەمەنی منداڵەکەوە دەست پێبکات یا دواتر و لەتەمەنی پێنج حەفتەی دەست پێبکات و ههتا تەمەنی سێ یان چوار مانگی ڕەنگە بەردەوامبێت لەهەندێك حاڵەتیشدا لەوانەیە زیاتر."
ئەم حاڵەتە هۆکارێکی ڕوونی نیە و مەترسی نیە بۆسەر تەندروستی منداڵەکە بەمەرجێک دڵنیابوبین کە هۆکاری تری نەخۆشی لە پشت گریانەکەوەنیە وەک نەخۆشیەکانی کۆ ئەندامی هەرس،نەخۆشیەکانی دیكه.
چۆن منداڵەکەت ژیر دەکەیتەوە؟
1-دڵنیابە بزانە برسی نیە یان دایبیەکەی تەڕ نیە؟
2-لەباوەشی بکەو پیاسەی پێوە بکە.
3-قسەی بۆبکەو لایلایە یان گۆرانی بۆ بڵێ.
4-بیگرە بەباوەشتەوەو خۆت هێمن بەو هەناسەی هێواش بدە
5-دەست بە پشتیدا بهێنە
6-هەندێ جار شتنی منداڵەکە سودی هەیە.
7-هەندێكجار بە میوزیکێکی هێمن سودی هەیە.
8-قوماترکردنیش جاری واهەیە سودی هەیە،بەڵام نابێت توند قوماتی بکەی و نابێ قاچی توند ببەستی.
9- دوور بکەرەوە لەڕێگەی نازانستی وەک ڕنین و بریندارکردنی سکی مناڵەکە،دوور بکەوەرەوەلە پێدانی دەرمان بێ پرسی پزیشک.