مارسێلۆ: کریستیانۆ پێشنیاری کرد پەیوەندی بەم یانەیەوە بکەم

وەرزش

15/11/2023     ژمارەی بینراو 157

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

مارسێلۆی ئەستێرەی بەڕازیلی گفتوگۆیەکی ئاشکرا کرد کە لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکەی کریستیانۆ دۆناڵدۆی پورتوگالی ئەنجامیاندا سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ یانەی نەسری سعودیە.

ڕۆناڵدۆ لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو ڕووی لە یانەی نەسر کرد، گرێبەستەکەی سەرەتای شۆڕشێک بوو لە گرێبەستەکانی یانەکانی سعودی، چونکە ژمارەیەکی بەرچاو ئەستێرەی یانە گەورەکانی ئەوروپا پەیوەندییان بەو خولەوە کرد، گرنگترینیان نەیماری بەڕازیلی بوو بۆ هیلال و کەریم بنزیمەی فەرەنسی ئیتیحاد و سادیۆ مانێی سەنیگالی بۆ نەسڕ و دوو یاریزانی جەزائیری ڕیاز مەحرەز و ڕۆبێرتۆ فیرمینۆی بەڕازیلیبۆ ئەهلی.

مارسێلۆ هاوڕێیەتییەکی بەهێزی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ هەیە، بەو پێیەی ماوەی ٩ ساڵ لە ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید پێکەوە یارییان کردووە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بە ئارەزووی نەسر کردووە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ مارسێلۆ لە میرکاتۆی هاوینی ڕابردوو لەسەر داوای ڕۆناڵدۆ، پێش ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەلێکس تێلێس بکات.

مارسیلۆ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی ئۆجۆگۆی پورتوگالی وتی: "ڕۆناڵدۆ ماوەیەک لەمەوبەر سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ نەسر قسەی لەگەڵ کردم".

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک ئۆفەرم هەبوو، نەک تەنها بەس لە نەسرەوە، بەڵکو پێویست بوو بگەڕێمەوە بۆ ڕەگ و ڕیشەی خۆم لە بەرازیل، شتێک پێی وتم دەبێت بگەڕێمەوە".

مارسێلۆ هاوینی ڕابردوو پەیوەندی بە یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانیەوە کرد، دوای ئەوەی یانەی ڕیال مەدریدی جێهێشت، پێش ئەوەی لە مانگی شوباتی ڕابردوودا بگەڕێتەوە بۆ یانەی فلۆمینێنس، کە هەر لەو یانەیەوە دەستی بە تۆپی پێکرد

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن