وادەیەك بۆ پڕكردنەوەی شوێنەكەی حەلبوسی دیاریی دەكرێت

عێراق

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 180


راچڵەكین- 
پەرلەمانتارێكی عێراق ڕایگەیاند، لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان، دەرگای خۆ كاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێتەوە، بەپێویستیشی دەزانێت كاندیدێك لە گەڕی یەكەم، یان دووەمی هەڵبژاردنەكە 166 دەنگ بەدەست بهێنێت، تا پۆستەكە وەربگرێت.

ئەحمەد جبوری ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، بە پشتبەستن بە دەستوری عێراق و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، لە دانیشتنی داهاتوو دەرگای خۆ كاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەكرێتەوە.

بە وتەی جبوری، ژمارەی كاندیدەكان لە كاندیدێك زیاتر دەبێت و شێوازی دەنگدانیش بە شێوەی ڕاستەوخۆ و نهێنی دەبێت، هەر كاندیدێكیش 166 دەنگ لە گەڕی یەكەم، یان دووەمی دەنگدان بەدەستبهێنێت، دەبێت بە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.

بەهۆی سكاڵایسەك كە پێشتر لەلایەن لەیس دلێمی پەرلەمانتارەوە بەرزكرابووەوە، سێشەممەی رابردوو، دادگای باڵای فیدراڵی، ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن