راچڵەكین -
بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بە (١ – ٢) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
سبەی یەکشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ کات و شوێن لە کاتەکانی شەودا، رێژەی دابارین زیاد دەکات، هەندێکجار هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20
سلێمانی : 17
دهۆک : 18
کەرکوک : 22
هەڵەبجە : 20
زاخۆ : 19
سۆران : 16
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان : 24