ئەردەن: هەرگیز رێگە نادەین فەلەستینيیەكان رابگوازرێن

جیهان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 180


راچڵەكین- 
وەزیری دەرەوەی ئوردن رایدەگەیەنێت، هیچ هێزێكی عەرەبی ناچێتە نێو كەرتی  غەززە، داواش دەكات كاولكارییەكان بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و حەماسەوە رابیگرێن كە لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە بەردەوامن. 

ئەيمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن لە پەراوێزەی كۆڕبەندی ئاسایشی ئیقلیمی لە مەنامە رایگەیاند"هیچ سەربازێكی عەرەبی لە دوای كۆتایی هاتنی جەنگ، ناچێتە نێو كەرتی غەززە". 

بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئوردن"جەنگی ئیسرائیل لە غەززە بەرگری كردن نییە لەخۆی، بەڵكو دووژمنكارییەكی ئاشكرایە، هیچ بیانوویەك نییە بۆ ئەو جەنگە و ئیسرائیل لێوەی ئاسایش ناهێنێتەدی". 

سەفەدی دەڵێت"وڵاتەكەی هەرگیز رێگە نادات فەلەستینییەكان رابگوازرێن، هەموو رێگەیەك بۆ رێگرتن لەو كارە دەگرێتەبەر". 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن