تۆمەتبارێك برایەكی خۆی كوشت و باوكیشی بریندار كرد

عێراق

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 1052

راچڵەكین -

لەناوچەیەكی باشووری عیراق تۆمەتبارێك لەسەر میرات بەچەك هێرش دەكاتە سەر خێزانەكەی، برایەكی خۆی دەكوژێت و باوكیشی بریندار دەكات.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، رووداوەكە لە قەزای نوعمانیەی سەر بە پارێزگای واست لە باشووری عیراق روویداوە، بەهۆی دروستبوونی كێشەو ناكۆكی لەنێوان ئەندامانی خێزانێك لەسەر میرات، تۆمەتبارێك تەقە لە ئەندامانی خێزانەكەی دەكات، لەئەنجامدا برایەكی خۆی كوشت و باوكیشی بە سەختی بریندار كرد.

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنیی، لەدوای رووداوەكە تۆمەتبارەكە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵات، بەڵام هێزە ئەمنییەكان توانییان دەستگیر بكەن و لەئێستادا تۆمەتبارەكە لە بنكەی پۆلیسی نوعمانییە دەستبەسەرەو لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن