ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڕۆدریگۆ، هێرشبەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، دووپاتی کردەوە کە تیپەکەی چاوەڕوانی زۆر شتی لێ دەکەن لە میانی یارییەکەی بەرامبەر ئەرجەنتین، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە گەڕی شەشەمی پاڵاوتنەکانی ئەمەریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026، لەبەر ڕۆشنایی ئامادەنەبوونی نەیمار و ڤینیسیۆس بەهۆی پێکانەوە.
ئەمڕۆ شەممە یاریزانەکەی ڕیال مەدرید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پێموایە چاوەڕوانی زیاترم لێدەکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، هەست بە دڵتەنگی دەکەین بۆ ڤینی هاوڕێیم ، ئاماژەی بەو پێکانە کرد کە لە قاچی چەپیدا تووشی بووە، ئەمەش وادەکات بۆ ماوەی نێوان 8 بۆ 10 هەفتە لە یاریگا دووری بخاتەوە.
ڕۆدریگۆ دانی بەوەدانا کە بەڕازیل دوای شکستەکەی لە قۆناغی ڕابردوو بەرامبەر کۆڵۆمبیا بە ئەنجامی 1-2، فشار دەچێتە سەریان لە یارییەکەی بەرامبەر ئەرجەنتین کە بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگی پاڵاوتنەکانی گرتووە.
بەڵام ڕۆدریگۆ تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەمە کلاسیکۆی ئەمریکای باشوورە و “هەمیشە قورسە و چاوەڕواننەکراوە”.
ڕۆدریگۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "پێموایە ئێمە ڕێزیان لێدەگرین و ئەوانیش ڕێزمان لێدەگرن، یارییەکە لەو یاریزانانە پێکدێت کە مەترسی لەسەر یاریگا دروست دەکەن.
سەبارەت بە لیۆنێل میسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، ڕۆدریگۆ وتی، :ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ و دەبێت زۆر ئاگاداری بین".