ڕاچڵەکین سپۆرت -
یانەی بەرشەلۆنە لە لویس دی لا فونتێ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا توڕە دەبێت، ئەوەش دوای پێکانەکەی گاڤی ئەستێرەی بلاوگرانا.
گاڤی لەکاتی بەشداریکردنی لە یارییەکەی ئیسپانیا بەرامبەر جۆرجیا کە ئێوارەی یەکشەممە، لە گەڕی دەیەمین و کۆتایی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٤دا، تووشی پێکان بوو.
فیدراسیۆنی ئیسپانیا بەیاننامەیەکی فەرمی لە پێگەی تایبەتی خۆی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: گاڤی تووشی پێکانێکی سەخت بووە لە ئەژنۆی ڕاستیدا، بەڵام هەواڵەکان دەریانخستووە کە پچڕانی بەستەرە پێشەوەی ئەژنۆی ڕاستیدا و دەبێت نەشتەرگەری بکات و بەهۆیەوە بۆ ماوەی 9 مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
بەگوێرەی ڕادیۆی "مۆنتی کارلۆ"ی فەرەنسی، بەرشەلۆنە لە لویس دی لافونتێ و فیدراسیۆنی ئیسپانیا توڕەیە، دوای ئەوەی گاڤی لە یارییەکەی بەرامبەر جۆرجیا تووشی پێکانێکی سەخت بوو.
بەرشەلۆنە پێیوایە بەشداریکردنی گاڤی لەو یارییەدا پێویست نەبووە، بەتایبەتی کە ئیسپانیا پێشتر سەرکەوتنی بۆ یۆرۆی ٢٠٢٤ بەدەستهێناوە.
بارسێلۆنا درک بەوە دەکات کە گاڤی حەزی لە پشوودان نییە، بەڵام یانەکە توڕەیە لەوەی ئەو ڕاهێنەرە خستویەتییە نێو یارییەکی ناگرنگەوە، سەرەڕای ئەوەی دەزانێت ئەو یاریزانە بەردەوام لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشداری دەکات.
بارسێلۆنا دووپاتی دەکاتەوە، قەرەبووی دارایی فیفا (کە لە نێوان 4 بۆ 5 ملیۆن یۆرۆ دەبێت) قەرەبووی لەدەستدانی یاریزانێکی دیاری وەک گاڤی تا کۆتایی وەرز ناکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گاڤی لە یەکەم یاریکردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی لە ساڵی ٢٠٢١ەوە، سەرجەم یارییەکانی ماتادۆری ئەنجامداوە (٢٧ یاری، لەنێویاندا ٢٣ جار لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووە.