سبەینێ‌ سەرۆكێكی نوێ‌ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت

عێراق

21/11/2023     ژمارەی بینراو 194


راچڵەكین- 
پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ چوار شەوممە، شوێنەكەی محەمەد حەلبوسی پڕدەكرێتەوە و سەرۆكێكی نوێ‌ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت. 

لە بڕگەی دووەمی خشتەی كاری پەرلەمان كە لەلایەن فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانەوە بڵاوكرایەوە"دەنگدانە لەسەر پرۆژەی هەمواركردنی یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، بە مەبەستی درێژكردنەوەی دەسەڵاتەكانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە بڕیارە لە 18ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت". 

لە سێشەممەی رابردوو، دادگای فیدراڵ بڕیاریدا كۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی (سەرۆكی پەرلەمانی پێشوو)  لە پەرلەمان بهێنێت، ئەمەش لەسەر سكاڵایەك كە پێشتر لەلایەن لەیس دلێمییەوە بۆ دادگاكە بەرزكرابووەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن