راچڵەكین-
نوسینگەی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا(ONS) رایدەگەیەنێت، ئەو كۆچبەرانەی گەیشتوونەتە بەریتانیا ژمارەی پێوانەیی نوێيان تۆماركرد و پێشبینی نەكراو بوون.
بەپێی ئەو ژمارانەی لەلایەن نوسینگەكەوە بڵاوكرانەوە، تا مانگی 12ی 2022، ژمارەی كۆچبەران گەیشتە ئاستێكی پێوانەیی و 745 هەزار كۆچبەر تۆماركران.
بەپێی هەڵسەنگاندنەكان بۆ كۆتایی ساڵی 2022، دەبوو 606000 كۆچبەر روویان لە وڵاتەكە بكردایە، بەڵام نوسینگەی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا دەستكاری ئەو ژمارەیەی كرد، بەو پێیەی ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی گەیشتنە وڵاتەكە پێشبینی نەكراو بوو.
بەگوێرەی ژمارە نوێیەكان، ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی لەمساڵدا تا مانگی 6ی 2023، روویان لە بەریتانیا كردووە، گەیشتووەتە 662 كەس و لە مانگی 12ی رابردووەوە بە بڕی 607 هەزار كەس بەرزبووەتەوە.
1.2 ملیۆن كۆچبەر لەوانەى، بەشێوەیەكی بنەڕەتی لە وڵاتانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپاوە گەیشتوونەتە بەریتانیا كە بۆ خوێندن، یان بۆ كار، یان بەهۆی ململانێ یان چەوساندنەوە، هەڵاتوون.