ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئاگربەستەكەی غەززەوە ئاشكرا دەكات

جیهان

24/11/2023     ژمارەی بینراو 479


راچڵەكین- 
عەلی شەمخانی، ڕاوێژكاری كاروباری سیاسیی رابەری ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئاگربەست كە لە بەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە لە كەرتی غەززە لە نێوان حەماس و ئیسرائیل دەستیپێكرد، بە شكستێكی تەواوەتی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دادەنرێت.

شەمخانی لە ڕێگەی هەژماری خۆی لەسەر پێگەی كۆمەڵایەتی “X” ڕایگەیاند: “حەماس لەناونەچووە، و لە پێگەكانی چەسپاوە، ژێرخانەكەی هێشتا كاریگەرە، بە تایبەت تونێلەكان، زیندانییەكان ئازاد نەكراون، بەڵكو ئاڵوگۆڕ دەكرێن”.

بە وتەی شەمخانی:" ئامانجەكانی نەتانیاهۆ دوای 50 ڕۆژ لە كۆمەڵكوژی بەدی نەهات، ئەمەش  بە شكستێكی گەورە دادەنرێت". 

چوارشەممەی ڕابردوو ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیری قەتەر و میسر و ئەمریكا، گەیشتنە یەكەم رێككەوتن بۆ ئاگربەست كە 4 رۆژ دەخایەنێت و لێوەی دیلەكان ئاڵوگۆڕدەكرێن، رێككەوتنەكەش لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هینییەوە كەوتە بواری جێبەجێكردن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن