راچڵەكین-
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا، گەیشتنی كەشتی ئەیزنهاوەر بۆ كەنداو رادەگەیەنێت كە لە چوارچێوەی بڵاوكردنەوەی زیاتری هێزەكانی ئەمریكایە لە ناوچەكە لە دوای بەرپابوونی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە 7ی تشرینی یەكەمی رابردوو.
بەپێی راگەیاندنێك كە لەلایەن فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا لەسەر تۆڕی (ئێكس) بڵاوكرایەوە، گروپی هێرشبەری فڕۆكەهەڵگری ئەیزنهاوەر نۆكەندی هورمزی تێپەڕاند و گەیشتە ئاوەكانی كەنداو.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، گروپەكە بۆ پاڵپشتی ئەركەكانی فەرماندەيی ناوەندی ئەمریكا هاتووەتە ناوچەكە، لە كەنداودا دەورەییەكان رێكدەخات بۆ زامنكردنی سەلامەتی دەریاوانی لە رێڕەوی ئاوە نێودەوڵەتییە سەرەكییەكان و بۆ پشتیوانییە لە پێداویستییەكانی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە تێكڕای ناوچەكە.