گواردیۆلا: لەوانەیە سبەینێ بڕۆم

وەرزش

27/11/2023     ژمارەی بینراو 105

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

سبەی سێشەممە، پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی باسی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیپەکەی بەرامبەر یانەی لاپزیگی ئەڵمانی کرد، لە چوارچێوەی گەڕی پێنجەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

گواردیۆلا ڕۆژی دووشەممە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی بە باسکردنی کۆچی دوایی تێری ڤینابڵز، ڕاهێنەری پێشووی ئینگلتەرا دەستپێکرد و وتی: "وەک هاندەرێکی بەرشەلۆنە، دوای ١١ یان ١٢ ساڵ یارمەتیمان دا نازناوی لالیگا بەدەستبهێنین، کاریگەرییەکەی زۆر گەورە بوو".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئەو شتێکی بێ وێنەی پێشکەش کرد لە ڕووی کوالیتی فشار، یاریزانەکان چییان لەبارەیەوە وتووە، منیش دڵخۆشم بەو شتە”.

باسی لە ڕووبەڕووبوونەوەی لایپزیگ کرد و وتی: "پێویستمان بە بردنەوە یان یەکسانبوونە، هەردوو یانە هەنگاوی یەکەمیان ناوە (سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو)، پیرۆزە لە لایپزیگ".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "گرنگە ئێمە لە پێشەنگی کۆمەڵەکەدا کۆتایی پێبهێنین بۆ ئەوەی یاریی گەڕانەوە لە قۆناغی 16 لە یاریگای ماڵەوە ئەنجام بدەین، بابەتە یەکلاکەرەوە نییە، بەڵام کەمێک سوودمان پێدەبەخشێت".

سەبارەت بە مانەوەی بۆ ماوەیەکی درێژتر لەگەڵ سیتی وتی: "وزەم هەیە، بەڵام بێگومان دەتوانم سبەی بڕۆم، ساڵێک ماوەیەکی زۆرە لە تۆپی پێدا، بە قژەوە گەیشتمە ئێرە و سەیرکە چی ڕوویدا، من ئەو تیپەم دەویست کە100 خاڵ بۆ هەمیشە بەدەستبهێنێت و بۆ هەمیشە بەردەوام بێت”.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن