دواجار محەمەد شیاع سوودانی هاتە دەنگ

عێراق

29/11/2023     ژمارەی بینراو 1583


راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق داوا لەوڵاتانی جیهان دەكات كاربكەن بۆ كۆتایی هێنان بەنەهامەتییەكانی گەلی فەڵەستین.

محەمەد شیاع سودانی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس لەرۆژی جیهانی هەماهەنگی لەگەڵ گەلی فەڵەستین نوسوویەتی:" سوورو پاڵپشیتكاری مافی گەلی فەڵەستینین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی تایبەت بەخۆیان لە خاكی فەڵەستیندا، هەروەك پێداگری دەكەین لەكۆتایی هێنان بەڕەفتارە توندڕەوییەكانی دەسەڵاتی داگیركەر دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەززە."

سوودانی لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەیدا داوای لەوڵاتانی جیهان كردووە، كۆتایی بەنەهامەتییەكانی گەلی فەڵەستین بهێنن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن