ئیسرائیل لیستێكی نوێی ناوی ئەو دیلانەی ڕادەست كرا كە بڕیارە ئەمڕۆ ئازاد بكرێن

جیهان

29/11/2023     ژمارەی بینراو 202

راچڵەكین-

حكوومەتی ئیسرائیل لیستێكی نوێی ناوی ئەو دیلانەی ئیسرائیلی ڕادەست كرا كە بڕیارە لە شەشەھەمین ڕۆژی جێبەجێكردنی لێكتێگەیشتنی ئاڵوگۆڕی دیلەكاندا، لەلایەن چەكدارانی حەماسەوە ئازاد بكرێن.

ڕۆژنامەی "Haaretz" بڵاوی كردووەتەوە، نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ئەوەی پشتڕاست كردووەتەوە، لیستێكی نوێی ناوی ئەو دیلانەی ئیسرائیلی بەدەست گەیشتووە كە بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ، لەلایەن حەماسەوە ئازاد بكرێن.

لای خۆیەوە ڕۆژنامەی " Yedioth Ahronoth" بڵاوی كردووەتەوە كە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، لكۆڵینەوە لە لیستە نوێیەكە دەكەن ، ھەروەھا كەسوكاری دیلەكانیش ئاگاداركراونەتەوە.

ڕۆژنامەكانی ئیسرائیل، ناوی ئەو دیلانەیان ئاشكرا نەكردووە كە بڕیارە ئەمڕۆ لەلایەن حەماسەوە ئازاد بكرێن  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن