كیتۆ دایت
ڕاچڵهكین-
کیتۆ دایت یاخود کیتۆجنیک دایت، واتا خواردنی بڕێکی زۆر چەوری، و لەهەمانکاتدا خواردنی برێکی زۆر کەم لە کاربۆهیدرات، کە کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە، دكتۆر هێمن مهحموود پزیشكی جومگه و ڕۆماتیزمه لهسهر ئهم جۆرهی ڕێجیم زانیاری زیاتر به هاوڵاتیان دهدات.
کیتۆ دایت سودی هەیە بۆ نەخۆشییەکانی: شەکرە، شێرپەنجە، گەشکە، زیپکە، پارکنسۆن، کیسی سەرهێلکەدان و هەروەها ئەڵزهایمەر.
کیتۆ دایت، بە واتای کەمخواردنی کاربۆهیدرات، هەروەها جێگرتنەوەی بە چەوری. کە ئەمەش مێتابۆلیزمی لەشت دەگۆرێ بۆ بارێک کە پێی دەوترێت کیتۆسس.
کاتێک ئەمە روودەدات، لاشەت زۆر بەتوانا دەبێ لە سووتاندنی چەوری بۆ دەستکەوتنی وزەی پێویستی لەشت، هەروەها گۆڕینی چەوری بۆ کیتۆن لە جگەردا کە وزەی پێویست بۆ مێشک دابیندەکات.
کیتۆجنیک دایت دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی بەرچاوی شەکری لەش و وەڵامدانەوەی خانەکانی لەش بۆ هۆرمۆنی ئینسولین، واتا دەکرێ وەک چارەسەر بۆ نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم بەکاربهێنرێت، هەروەها ڕێگایەکی زۆر باشە بۆ دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش، لەڕاستیدا زۆرینەی لێکۆڵینەوە تازەکان دەریانخستووە کە کیتۆجنیک دایت، زۆر کاریگەرترە لە ڕێگاکانی دیکەی کێش دابەزاندنی وەکو نەخواردنی چەوری و رێگا کلاسیکییەکانی دیکە.
ئەوەی کە خۆشە لێرەدا ئەوەیە کە تۆ کێشی لەشت دادەبەزێنی بێئەوەی ژەمارەی ژەمەکانت کەمبکەیتەوە.
ئەو خواردنانەی نابێت بخورێن لەکاتی کیتۆجنیک دایت:
1.هەرخواردنێک شەکری تێدابێت
2.بەرهەمە دانەوێڵەییەکان وەکوو گەنم، جۆ، برنج و هەروەها پاستا
3.میوەکان بەهەموو جۆرەکانیان تەنها شلک نەبێت ئەویش بە ڕێژەیەکی کەم
4.پاقلەمەنییەکان وەکو نیسک، نۆک، فاسۆلیا و هەروەها بەزالیا
5.سەوزەواتە ڕەگ دارەکان وەکو گێزەر، پەتاتە و هەروەها توور
6.ئەو خواردنانەی دروستکراون تایبەت بە دایت کەزۆربەیان بڕێکی کەم چەوری، هەروەها برێکی زۆر کاربۆهیدراتیان تێدایە
7.چەوریی ناتەندروست وەکو چەوریی ڕووەکی و سۆس مایۆنیز، پێویستە زۆر کەم بکرێنەوە
8.خواردنەوە کحولییەکان
9.بەرهەمە بێ شەکرە دروستکراوەکان وەکو ئەو جۆرە شەکرەی تایبەت بە نەخۆشی شەکرە بەکاردەهێننرێت بە هەڵە.
ئەوخواردنانەی دەبێت بخورێن، لەکاتی کیتۆ دایت:
1.گۆشت بە هەموو جۆرەکانی، باڵندە، مەڕ، هەروەها رەشەولاخ
2. ماسی بەهەموو جۆرەکانی
3.هێلکە
4.زبدە و کەرە
5.پەنیر، ئەگەر خۆماڵی بێت باشترە
6.چەرەزات، بەهەموو جۆرەکانیەوە
7.چەورییە تەندروستەکان، وەکوو زەیتی زەیتون ئێکسترا ڤێرجن، زەیتی ئەڤۆکادۆ، هەروەها زەیتی گوێزی هندی
8.ئەڤۆکادۆ
9.سەوزەکان، کە بڕێکی کەم کاربۆهیدراتیان تێدایە، وەکوو تەماتە، پیاز، بیبەر،هەروەها برۆکلی هتد
10.دەتوانی برێک لە خوێ و بەهارات بەکار بێنی بۆ ژەمەکانت
11.چۆکلاتەی ڕەش 90%
12.ماستی پڕچەوری.
زیانە لاوەکییەکانی کیتۆجنیک دایت، هەروەها چۆن کەمیان بکەینەوە:
1-کیتۆ فلو، لەچەند رۆژی سەرەتا توشی بێهێزی و بێتاقەتی و شەکەتی دەبیت، بۆ چارەسەری ئەمە هەوڵبدە، لەچەند ڕۆژی سەرەتا، تا یەک دوو هەفتە، وردەوردە دەستبکە بە کەمکردنەوەی کاربۆهیدرات.
2- تێکچوونی هاوسەنگیی ئاو و کانزاکان لە لەشدا، ئەمەش بە بەکارهێنانی خوێ و تەواوکەرە خۆراکییەکان چارەسەر دەبێت.
3-تێکچوونی بۆنی ناو دەم، چارەسەردەبێت بە خواردنەوەی ئاوی زۆر، هەروەها جوینی بنێشتی بێ شەکر.
4-سکچوون یان هەندێکجار قەبزی، بەهۆی گۆڕان لە شێوازی هەرسکردن، چارەسەر دەبێ بە تەواوکەری خۆراکی مەگنسیوم.
بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی وەرزشی لەگەڵ دەکەن:
1.کانزاکان: وەکو مەگنسیوم، پۆتاسیوم، سۆدیۆم و هەروەها زینک
2.پرۆتین
3.کریاتین
4.کافایین