كەشناسی: بارانبارین دەستپێدەكات و لەم ناوچانەش بەفر دەبارێت

کوردستان

21/12/2023     ژمارەی بینراو 428

راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

سبەی هەینی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانیدا، باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات و پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم، لەهەندێک ناوچە بارانی مامناوەند دەبارێت، لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ لەسەنتەری پارێزگای هەولێر و سلێمانی نمە باران دەبێت، ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچەشاخاوییە سنووریەکانی دهۆک و هەولێر هەیە، پێشبینیش دەکرێت بۆ ڕۆژی شەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە زیاتر بێت. 

لەبارەی پلەكانی گەرماوە، كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات، بە نزیکەی 2 تـــــا 4 پلە نزمتربن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.  

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی

دهۆک : 13 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 17 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی

سۆران : 11 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن