بەڤیدیۆ؛ نەهەنگە بكوژەكە لە ئاوەكانی سعودیەدا دەركەوت

هەمەڕەنگ

08/01/2024     ژمارەی بینراو 469


راچڵەكین- 
سەنتەری نیشتمانی بۆ گەشەپێدانی گیانلەبەرەكان لە شانشینی عەرەبی سعودیە،  دەركەوتنی نەهەنگی ئۆركای لە ئاوەكانی دوورگەی فورسان راگەیاند.

سەنتەرەكە بڵاویكردەوە"ئەم نەهەنگانە لە شیردەرە دەریاییەكانە و بە زیرەكی و نەریتە كۆمەڵایەتییەكانی ناسراوە، گرنگییەكی زۆریشی هەیە بۆ سەلامەتی ژینگەی دەریایی".

سەنتەرەكە لە وەڵامی ئەوەی كە ئایا ئەم نەهەنگانە مەترسی بۆسەر مرۆڤ هەیە، رایگەیاند"نەهەنگی ئۆركا رۆڵێكی ئیكۆلۆژی گرنگ دەگێڕێت لە ژینگە دەریاییەكاندا، بەو پێیەی لە لوتكەی زنجیرە خۆراكییەكاندایە، بەمەش ژمارەی بوونەوەرە دەریاییەكانی دیكە كۆنتڕۆڵ دەكات، و سەرەڕای ئەمەش هیچ رووداوێكی هێرشی ئۆركا تۆمار نەكراوە لە دژی مرۆڤ، بەڵام پێشنیار دەكرێت لێی نزیك نەبنەوە، یان لەگەڵیدا مەلە نەكرێن بەهۆی پێكهاتە گەورەكەی و قورسی پێشبینیكردنی رەفتارەكانی". 

چالاكوانانی سۆشیال میدیا لە سعودیە ڤیدیۆیەكیان بڵاوكردەوە كە تێیدا نەهەنگەكانی ئۆركا لە ئاوەكانی دوورگەكانی فورسان لە جازان دەردەكەون. 

 

"نەهەنگی بكوژ" یان "ئۆركا" (بە ئینگلیزی: Killer Whale یان Orca) نەهەنگێكی دداندارە و سەر بە خێزانی دۆلفینی زەریاییەكانە و گەورەترین ئەندامیانە. نەهەنگی بكوژ خۆراكی جۆراوجۆری هەیە، هەرچەندە زۆرجار تاكەكانی تایبەتمەندن لە راوكردنی هەندێك نێچیر، بەو پێیەی هەندێكیان تەنیا ماسی دەخۆن، هەندێكی تریان شیردەرە دەریاییەكانی وەك مۆر و جۆرەكانی تری دۆلفین ڕاو دەكەن.

 

لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە ڤیدیۆكە ببینە


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن