كەشناسی هەرێم باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە

کوردستان

13/01/2024     ژمارەی بینراو 473


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان، لە زۆربەی ناوچەکاندا باران بارینی مامناوەند دەبێت رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاترە بە بەراوورد لەگەڵ سەنتەری شارەکان، هەروەها بەفر دەبارێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .

سبەی یەکشەممە، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، لە دوایی نیوەرۆە باران بارین لە زۆربەی ناوچەکاندا بە نمە باران و بارانی پچر پچر بەردەوام دەبێت تا کاتەکانی شەو، پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە بە (1 - 3 ) پلەی سیلیزی بە بەراوورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ.


بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 13 

سلێمانی : 11

دهۆک : 11

کەرکوک : 15

هەڵەبجە : 13

زاخۆ : 10

سۆران : 9

حاجی ئۆمەران : 2

گەرمیان : 17

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن