كەشناسی هەرێم: لە هەندێك ناوچە بەفر دەبارێت

کوردستان

21/01/2024     ژمارەی بینراو 250


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .

سبەی دووشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، لە ئەنجامی هاتنی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست، پێشبینی دەکرێت باران لەسەر بەشێک لە ناوچە جیا جیاکان بەشێوەی نمە بارانی پچر پچر ببارێت، لە ناوچە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت لە کاتەکانی بەیانی زوو، لەکاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ نمە باران دەبێت لە سەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای هەولێر ودهۆک، لە ئێوارەدا کاریگەری ئەم شەپۆلە بەلاوازی درێژدەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای سلێمانی، بەتایبەت باکوور و باکووری ڕۆژئاوی پارێزگاکە، پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە (2-3) پلە

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 19 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی

دهۆک : 15 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی

سۆران : 11 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن