كەشناسی هەرێم: باران و بەفر ناوچەكە دەگرنەوە

کوردستان

26/01/2024     ژمارەی بینراو 376

  
راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە سنووری پارێزگای دهۆک باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەگەری بەفر بارین هەیە، پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە لە کاتەکانی شەو لەزۆربەی ناوچەکان باران بارین دەبێت، پلەکانی گەرما  لە زۆربەی ناوچەکان نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی، بەڵام لەناوچەکانی باکووری هەرێم نزمتر دەبێت بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .

سبەی شەممە، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو شارۆچکانەی نزیک لە ناوچە شاخاوییەکانن بەفر بارین دەبێت، لە درەنگانی شەوی شەممە کاریگەری ئەو شەپۆڵە لاواز دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 تــــا 5 پلە نزمتر دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 12 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی

دهۆک : 7 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 9 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 6 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 2پلەی سیلیزی

سۆران : 8 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن