راچڵەكین-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی هێرشی سەر هێزەكانی ئەمریكا دەكات لە ئوردن دەكات كە بوو مایەی كوژرانی سێ سەربازی ئەمریكایی و برینداربوونی ژمارەیەكی تر.
ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "بە تووندی سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر هێزەكانی ئەمریكا لە باكووری رۆژهەڵاتی ئوردن دەكەم و سەرەخۆشی لە خێزانی سەربازە كوژراوەكان دەكەم."
بە وتەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان"لەم كاتە سەختەدا لەگەڵ گەلی ئەمریكا دەوەستینەوە، هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین".