كەشناسی هەرێم باری كەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ‌ رادەگەیەنێت

کوردستان

30/01/2024     ژمارەی بینراو 279

راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ کات و ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، پێشبینی باران لە سنووری پارێزگای دهۆک بە شێوەی نمە بارانی کەم لە کاتەکانی شەودا هەیە، ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەرزەکان ئەگەری دابارینی بەفریان بارینی دەبێت، پلەکانی گەرما  بەرز دەبنەوە بە (2- 3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەكانی دوێنێ .

سبەی چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت، ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر بارینی دەبێت لەکاتی جیا جیا، بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک نمە باران دەبێت لە هەندێك کاتی دوای نیوەرۆ، پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارکراوەكانی ئەمرۆ.


بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :


هەولێر : 14 

سلێمانی : 13

دهۆک : 10

کەرکوک : 16

هەڵەبجە : 14

زاخۆ : 9

سۆران : 9

حاجی ئۆمەران : 2

گەرمیان : 17

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن