هۆكار و نیشانه‌كانی دروستبوونی به‌ردی قوڕگ

تەندروستی

21/04/2020     ژمارەی بینراو 10149

به‌ردی قوڕگ

ڕاچڵه‌كین-

به‌ردی ئاڵوه‌كان بریتیە لە دروستبوونی پێکھاتەیەکی سپی یان زەردی ڕەق لە ناو ئاڵوەکان، ھەمیشە بەردی ئاڵوەکان بە چاو نابینرێت قەبارەکەی دەگۆڕێت بە پێی حاڵەت ،قەبارەکەی لە بەینی دەنکە برینجێک بۆ بۆڵوە ترێ یەکدایە .

ھۆکاری دروست بوونی چییە؟
‎کاتێک ئاڵوەکان درز تێیاندا دروستدەبێت و لە درزەکاندا بەکتریا و لینجە ماددە و خانەی مردوو و شلە کۆدەبنەوە،کاتێك ئەو شانە تێکچوانە کۆدەبنەوە لەناو ئاڵووەکان شانە تێکچووەکان پێکەوە یەکدەگرن وبەردەکە دروست دەکەن، و ئەو کەسانەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر هه‌وكردنی ئاڵوەکانیان ھەیە زیاتر ئه‌گه‌ری دروسبوونی بەردی ئاڵوەکانیان هه‌یه‌ .

بەگشتی ھۆکارەکانی بریتین لە:

1-پاکوخاوێن ڕانەگرتنی دەم و ددان
2-گەورەبوونی ئاڵوەکان
3-ھەوکردنی درێژخایەنی ئاڵوەکان

نیشانەکانی چین؟
1-بۆنی ناخۆشی دەم
2-ئازار و سوربوونەوەی گەروو یان قورگ
3-بوونی کێشەی قوتدان
4-ئازاری گوێ
5-کۆكەی بەردەوام
6-ھەڵئاوسانی ئاڵوەکان
7-بینینی ماددەی نامۆی سپی یان زەرد لە ناو ئاڵوەکان

و هه‌ندێكجار بەردی بچوکی ئاڵوەکان لەوانەیە بێ نیشانەبێت.

چارەسەری چییە؟
1-دژەبەکتریا ، دەرمانی دژی بەکتریاکان لەوانەیە یارمەتیت بدات بەڵام کاریگەری لاوەکی ھەیە.
2-لابردن بە نه‌شته‌رگه‌ری: ئەگەر ھاتوو بەردی ئاڵوەکە زۆر گەورە ببوو ئەوە دکتۆر پێشنیاری لابردنی دەکات.
٣.لابردنی ئاڵوەکان بە عەمەلیات:ئەگەر بوونی بەردی ئاڵوەکان کێشەیەکی درێژ خایەن بوو ئەوە پێویستی بە لابردنی ئاڵوەکان ھەیە.

چۆن ڕزگارمان بێ لە بەردی ئاڵوەکان ئەگەر ھاتوو بەردی ئاڵوەکە بچوک بوو ؟

خۆشبەختانە چەند ھەنگاوێکمان ھەیە کە بەجێبەجێ کردنیان دەتوانیت ڕزگارت بێ لێی
ھەنگاوەکانیش بریتین لە :
1- پاکوخاوێن ڕاگرتنی دەم و خاوێنکردنەوەی پشتی زمان بە ڤڵچەی ددان شۆردن
2-وازھێنان لە جگەرەکێشان
3-غەڕغەڕە کردن بە خوێواو
4-خواردنەوەی بڕێکی ئاوی زۆر ڕۆژانە

چۆن لەلایەن پزیشكه‌وه‌ دەستنیشان دەکرێت؟
پزیشك لە ڕێگای physical exam ەوە دیاری دەکات بەڵام ئەگەر ھاتوو بەردنی ناو ئاڵوەن دیارنەبوو واتا بە چاو نەدەبینرا ئەوە دکتۆر داوای کردنی CT scan و MRI دەکات.

ئا :محمد بابکر

سەرچاوە :
1.healthline, Ana Gotter,(2017),
https://www.healthline.com/…/dental-and-oral-…/tonsil-stones , (July 3, 2017)
2.WebMD, (2019) ,
https://www.webmd.com/…/tonsil-stones-tonsilloliths-treatme… ,
(November 19, 2019)

3.MedicalNewsToday, Zawn Villines,(2018), https://www.medicalnewstoday.com/articles/315026
(July 17, 2018)

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن