تۆمەتبارێكی كوشتنی دوو براكەی كەركوك دەستگیركرا

کوردستان

11/02/2024     ژمارەی بینراو 276

راچڵەكین -

دوای ئەوەی ئەمشەو دوو تۆمەتبار لە گەڕەكێكی شاری كەركوك تەقەیان لە دوو برا كردو بەهۆیەوە هەردووكیان گیانیان لەدەستدا، یەكێك لە تۆمەتبارەكان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا.

ئەمشەو لە گەڕەكی دەروازەی شاری كەركوك، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە، شەڕ لەنێوان چوار كەس دروستبوو، كە دوانیان بران، لەئەنجامدا تەقە لە هەردوو براكە دەكرێت و بەهۆیەوە یەكێكیان لە شوێنی رووداوەكە گیانی لەدەستداو ئەوی دیكەش بریندار بوو، بەڵام دوای رەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەكەی، ئەویش گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەكانی راچڵەكین، دوای ماوەیەكی كەم لە رووداوەكە، هێزەكانی پۆلیسی كەركوك توانیان یەكێك لە تۆمەتبارەكان دەستگیر بكەن، كە ئامۆزای كوژراوەكانە، هەردوو لایەنی رووداوەكە پێشینەی تاوانیان هەیەو پێشتر لە بنكەی پۆلیس سكاڵای یاساییان لەسەر تۆماركرابوو. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن