كەشناسی باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند

کوردستان

12/02/2024     ژمارەی بینراو 267


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ تەنکە هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دۆێنێ. 

سبەی سێشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی شەودا دابارین لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : 21 

سلێمانی : 20

دهۆک : 21

کەرکوک : 22

هەڵەبجە : 21

زاخۆ :22

سۆران : 20

حاجی ئۆمەران : 11

گەرمیان : 24

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن