كەشناسی رێژەی بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە

کوردستان

17/02/2024     ژمارەی بینراو 587

راچڵەكین- 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، رێژەی بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە، بەپێی خشتەیەكیش كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەوە بڵاوكراوەتەوە لە سلێمانی زۆرترین بڕی باران باریوە. 

بەگوێرەی خشتەیەك كە ئەمڕۆ شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، لە سلێمانی بڕی 34.1 ملم باران باریوە، لە هەولێر بڕی 27.9 ملم باران باریوە، لە دهۆك 2.8 ملم باران باریوە، لە كەركوك 21.2 ملم باران باریوە، لە هەڵەبجەش بڕی بارانبارین 17.2 ملم بووە. 

ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین رووی لە ناوچەكە كردووە و هەرێمی كوردستانیشی گرتووەتەوە، بە هۆی زۆری باران و بارانی بەلێزمە لە هەندێك ناوچە لافاو دروستبووە و زیان بە سامانی گشتی و تایبەت گەیشتووە. 






داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن