گەرمیان.. زیندانییەك لەدەست پۆلیس هەڵدێت

کوردستان

20/02/2024     ژمارەی بینراو 392

راچڵەكین -

لە گرتوخانەی گەرمیان، زیندانییەك دوای ئەوەی بەبیانووی نەخۆشییەوە بۆ نەخۆشخانە دەبرێت، لە دەست هێزەكانی پۆلیس هەڵدێت و تائێستاش دەستگیرنەكراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی كورسات نیوز، ئەمشەو زیندانییەك لە گرتوخانەی گەرمیان، بە بیانووی نەخۆشی داوای كردووە سەردانی پزیشك بكات، تیمەكانی پۆلیسیش هەستاون بە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە كەلار، بەڵام بەر لە گەیشتنی بۆناو نەخۆشخانە، زیندانییەكە لە دەست مەفرەزەكانی پۆلیس هەڵات.

لەدوای رووداوەكە، پۆلیسی گەرمیان دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووەو هەوڵەكانیش بەردەوامە بۆ دووبارە دەستگیركردنەوەی زیندانییەكە، كە بەپێی ماددەی 443ی تایبەت بە دزیكردن، دەستگیركرابوو.

تائێستاش بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان هیچ زانیارییەكی لەبارەی رووداوەكە ئاشكرا نەكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن