كەشناسی هەرێم: ئەگەری نمە باران هەیە و لە چەند ناوچەیەكیش بەفر دەبارێت

کوردستان

23/02/2024     ژمارەی بینراو 221


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، نمە بارانی کەم دەبارێت لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک، هەروەها ئەگەری بارینی کەمێک بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی هەرێم هەیە، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

سبەی شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لەناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 18 

سلێمانی : 17

دهۆک : 17

کەرکوک : 19

هەڵەبجە : 17

زاخۆ : 18 

سۆران : 14

حاجی ئۆمەران : 7

گەرمیان : 21

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن