بەهۆی بارانبارینەوە چەند پارێزگایەك پشوویان راگەیاند

عێراق

24/02/2024     ژمارەی بینراو 1096

راچڵەكین -

بەهۆی شەپۆلێكی بارانبارین كە ناوچەكانی باشووری عیراقی گرتووەتەوە، سێ پارێزگا بڕیاریاندا سبەینێ بكرێتە پشووی فەرمی.

ئەنجومەنی پارێزگاكانی نەجەف، بابل و دیوانیە، لە سێ راگەیاندراوێكی جیادا بڵاویانكردەوە، بەهۆی بەردەوامیی بارانبارین و كە پێشبینی دەكرێت سبەینێش بەردەوام بێت و ئەگەری دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ، بڕیاردرا سبەینێ یەكشەممە بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان و ناوەندەكانی خوێندن.

وەك لە راگەیەندراوەكاندا هاتووە، پشووەكەی سبەینێ فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوەو دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن.

پێشتریش هەریەك لە پارێزگاكانی نەجەف، بابل، بەسڕە، كەربەلا، موسەننا، واست، میسان و زیقاڕ، بڕیاریاندابوو بەبۆنەی زیارەی شەعبانی، رۆژی دووشەممە بكەنە پشووی فەرمی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن