بۆردومانەكەی قەڵادزێ- ئەرشیف
راچڵەكین-
بەهۆی ئەو رێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بۆ بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمساڵ هیچ چالاكی و یادكردنەوەیەك بۆ كارەساتی 24-4-1974ی قەڵادزێ ناكرێتەوە.
ئەدیب لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدانی سلێمانی و هیوا قەرەنی سەرپەرشتی ئیدارەی راپەڕین رایانگەیاند:" بە هۆی رێكارەكانی تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی كەس و كاری سەربەرزی شەهیدان، بۆ ئەم یادە پیرۆزە ئەم ساڵ هیچ چالاكییەك ئەنجام نادرێت."
ئاماژەیان بەوەشدا، تەنها كەسوكاری شەهیدان و كەسایەتییەكان و لایەنە سیاسییەكان تاجە گوڵینەی رێز و وەفا لەسەر گڵكۆی شەهیدان دادەنێن.
رۆژی 24ی نیسانی 1974 ژمارەیەك فڕۆكەی ڕژێمی بەعس، بەشێك لە زانكۆ سلێمانی كە ئەوكات لە قەڵادزێ بوو بۆردومان كرا كە بووە هۆی شەهید بوونی 134 كەس و 150 كەسیش بریندار بوون وزیاتر لە 200 خانووش ڕووخێندران و زۆرینەی شەهید و برینداركانیش خوێندكاران بوون.