ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە

عێراق

27/02/2024     ژمارەی بینراو 209


راچڵەكین- 

ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدەكات، لە كارنامەی دانیشتنەكەشیدا بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆكی  نوێی پەرلەمانی تێدا نییە. 

ئەمڕۆ سێشەممە، دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت، بەپێی كارنامەی دانیشتنەكەش، تەوەری یەكەم دەنگدان دەبێت لەسەر هەمواركردنەوەی پرۆژەیاسای ئەندامێتیی عیراق لە رێككەوتننامەی نێودەوڵەتیی هێڵەكانی باركردن و گواستنەوەی نێوان وڵاتان. 

لە تەوەری دووەمی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای بڕوانامەكان و پلەی زانستی گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای سەندیكای كار و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی دەكرێت و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ پیشنیازەیاسای هەمواركراوی پارێزەران دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن