كەشناسی هەرێم: ئەگەری بارینی پروشكە باران هەیە

کوردستان

02/03/2024     ژمارەی بینراو 227


راچڵەكین-
بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەوری جیا جیا، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەكانی دوێنێ. 

سبەی یەکشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی پرۆشکە باران لە هەندێ کات، لە رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری رێژەی باران بارین زیاترە، لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.


بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : 17 

سلێمانی : 15

دهۆک : 16

کەرکوک : 18

هەڵەبجە : 16

زاخۆ : 17

سۆران : 16

حاجی ئۆمەران : 7

گەرمیان : 22

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن