راچڵەكین
یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بەهۆی ئەو كێشە ئابوورییانەی كە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەریان هەڵداوە، بڕی ٧٠ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار یۆرۆ دەداتە ئەو یانە وەرزشیانەی یاریزانیان بۆ چالاكییە وەرزشییەكانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەوروپا رەوانە كردووە.
یەكێتییەكە لە راگەیەندراوێكدا تیشكی خستۆتە سەر ئەوەی هاوكاری دارایی ٦٧٦ یانەی وەرزشی لە ٥٥ وڵاتی ئەندام دەكات، كە یاریزانیان ناردووە بۆ یارییەكان لە ئاستی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئەوروپا لە ٢٠١٨-٢٠٢٠.
یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا راشیگەیاندووە، لە ئێستاوە پارەی play-offی ٢٠٢٠ دەدەنە یانە وەرزشییەكان، كە پێویستە دوای تەواوبوونی یارییەكان بڕی ئەو پارەیە بدرێت.