راچڵەكین-
پاوڵ ئەلكساندەر، ئەو پیاوەی زیاتر لە حەوت دەیەی تەمەنی لەناو سندوقێكی ئاسنی تایبەت بەهەناسەدان بەسەر برد، لەتەمەنی 78 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.
پاوڵ لەدایكبووی 1946ی داڵاس-ی ئەمریكایە، لەتەمەنی شەش ساڵیدا، بەدیاریكراوی لەساڵی 1952 تووشی ئیفلیجی منداڵان دەبێت، بەهۆیەوە تەواوی جەستەی لەگەرووی بەرەو خوار لەكاردەكەوێت بەهەردوو سییەكانیشیەوە.
دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكی بەپەلە بۆ بۆری هەواو هەناسەدانی، پاوڵ كە هۆشی دێتەوە خۆی لەنێو سندوقێكی ئاسنیندا دەبینێتەوە كە كێشەكەی 272 كیلۆگرام بووە، ئەو سندوقەی بۆ ماوەی زیاتر لە 70 ساڵ بووە هاوڕێی نزیكی پاوڵ تا ئەو رۆژەی گیانی لەدەستدا.
ئەو سندوقەی پاوڵ، تیایدا ژیانی بەسەربرد لەڕێی تەكنەلۆژیایەك كەناسراوە بە " هەناسەدانی بۆق" هەناسەی بۆ دابین دەكرد لەرێی سوود وەرگرتن لە ماسولكەكانی قوڕگ بۆ پاڵنان بەهەواوە تا بگاتە سییەكانی.
پاوڵ، سەربای ئەوەی تەواوی تەمەنی لەناو ئەو سندوقەدا بەسەربرد، بەڵام ئەوە نەبووە هۆی دەستبەرداربوونی لەخەونەكانی، بەجۆرێك درێژەی بەخوێندن داو بڕوانامەی یاسای لە زانكۆی تەكساس لە ئۆستن بەدەستهێنا و بووە پارێزەرێكی سەركەوتوو.
پاوڵ توانیویەتی، سەردانی زۆربەی وڵاتانای جیهان بكات، جگە لەوە نیگاركێشێكی بەتوانا بووە و لەرێی گرتنی فڵچە بەدەمی، توانیویەتی نیگارەكانی بكێشێت.
لەمانگی ئاداری 2023 پاوڵ ئەلكساندەر، ناوی چووە نێو كتێبی گێنیس بۆ ژمارە پێوانەییەكان وەك درێژترین ماوەی مانەوە لەناو سندوقی سی ئاسنین.
دواجار پاوڵ ئەلكساندەر دوای ماوەیەك مانەوە لەنەخۆشخانە لە رۆژی 12ی ئاداری 2024 گیانی لەدەستدا.