كەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكات و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت

کوردستان

15/03/2024     ژمارەی بینراو 262


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت، لە شەودا ڕێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی کەمێک زیاتر دەبێت، هەندێک کات لە کاتی باران هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو. 

سبەی شەممە، ئاسمان بە کشتی نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تــــا 3 پلە نزمتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : 21

21 سلێمانی :

دهۆک : 19 

زاخۆ : 20 

هەڵەبجە : 21

کەرکوک : 24

سۆران : 21

حاجی ئۆمەران : 11

گەرمیان : 26

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن