مووچەی مانگی 1و 2ی ئەم توێژە دابەشدەكرێت

ئابوری

17/03/2024     ژمارەی بینراو 586

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكارانی سلێمانی بڵاویكردەوە، مووچەی دوو مانگی ئەمساڵی كرێكارانی خانەنشین لە سلێمانی دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكارانی سلێمانی، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاگاداری ئەو مووچەخۆرانە دەكات، كە مووچەی خانشینانی هەرێمی كوردستان لە بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكارانی سلێمانیی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی وەردەگرن، لەمڕۆوە 17ی 3 مووچەی مانگەكانی یەك و دووی ساڵی 2024 دابەش دەكرێت."

ئاماژە بەوەش دراوە: "دەبێت لەو مووچەخۆرانە سەردانی بانكی مەڵكەندی بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان."

بەپێی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، كە لە هەرێمی كوردستان كاری پێ دەكرێت، تەمەنی خانەنشینیی پیاوان 20 ساڵ خزمەت و 60 ساڵ تەمەن و بۆ ئافرەتانیش 20 ساڵ خزمەت و 55 ساڵ تەمەن دیاری كراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن