كەشناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێك ناوچە رێژەی دابارین زیاتر دەبێت

کوردستان

23/03/2024     ژمارەی بینراو 313

راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی نمە باران هەندێک جار مامناوەند دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا هەیە، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .

 سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچر پچر، لە کاتەکانی ئێوارەدا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت لە ناوچەکانی گەرمیان و هەلەبجە و هەندێك ناوچە لە باشووری پارێزگای سلێمانی، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی: 

 
هەولێر : 17 

سلێمانی : 15

دهۆک : 16

کەرکوک : 18

هەڵەبجە : 17

زاخۆ : 17

سۆران : 13

حاجی ئۆمەران : 6

گەرمیان : 22

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن