رۆمانۆسكی: دا-عش هێشتا لە عیراقدا ماوە

عێراق

25/03/2024     ژمارەی بینراو 169


راچڵەكین- 
ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا رایدەگەیەنێت، دا-عش هێشتا لە عیراقدا ماوە و سەرچاوەی هەڕەشەیە. 

ئەلینا رۆمانۆسكی لە دیمانەیەكی لەگەڵ لەگەڵ ئاژانسی (رۆیتەرز) رایگەیاندووە"كاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لەلایەن ئەمریكاوە سەركردایەتی دەكرێت، لەگەڵ عیراقدا، بۆ شكستپێهێنانی تەواوەتی داعش هێشتا تەواو نەبووە، ئەو رێكخراوە تائێستاش مایەی هەڕەشەیە". 

بە وتەی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا"لەو بڕوایەداین داعش لە عیراق هێشتا سەرچاوەی هەڕەشەیە،ئەمەش لەكاتێكدایە كە پاشەكشەیەكی زۆری كردووە، بەڵام ئێمە هێشتا  كارەكانمان تەواونەكردووە و دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی كە هێزە ئەمنییەكانی عیراق، دەتوانن لە بنبڕكردنی داعش بەردەوامبن و سەقامگیریی و ئاسایشی وڵاتەكەیان بپارێزن". 

ئەم قسانەی ئەلینا رۆمانسۆكی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا لەكاتێكدایە كە زۆرێك لە هێزە شیعەكان جەخت لەسەر نەمان و كەمبوونەوەی گروپە تیرۆریستییەكانی داعش و توانای هێزە ئەمنییەكانی وڵات دەكەنەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی، بەپێویستیشی دەزانن هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق پاشەكشە بكەن و وڵات بەجێبهێڵن.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن