لە عیراق نرخی بەنزین گران دەكرێت

عێراق

26/03/2024     ژمارەی بینراو 537

راچڵەكین -

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا نرخی بەنزین گران بكات و لە سەرەتای مانگی ئایارەوە نرخی یەك لیتر بەنزینی موحەسەن دەكرێتە 850 دینارو و بەنزینی سوپەر-یش بۆ هەزارو 250 دینار بەرزدەكرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی، كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەكەدا چەندین بڕیار دەركران، لەوانە گرانكگردنی نرخی بەنزین بە هەردوو جۆری موحەسەن و سوپەر.

لە بڕیارەكەدا هاتووە، لەرۆژی 1-5-2024، گرانكردنی نرخی بەنزین دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەشێوەیەك نرخی لیترێك بەنزینی موحەسەن دەكرێتە 850 دینارو نرخی لیترێك بەنزینی سوپەر-یش دەبێتە هەزارو 250 دینار.

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریشیدا بە زیادكردنی نرخی رسوماتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و تاوتوێكردنی زیادكردنی رسوماتی گومرگی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل، بەو مەرجەی هەرێمی كوردستانیش بەو زیادكردنە پابەند بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن