پلەكانی گەرما گۆڕانكاريان بەسەردا دێت

کوردستان

27/03/2024     ژمارەی بینراو 186

فۆتۆ/ ئیبراهیم فەتاح


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت ، هەندێ كات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە هەندێ ناوچەدا بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكاندا. پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ ، بەڵام لە هەندێ ناوچەدا زیاتر بەرزدەبێتەوە .
 
سبەی پێنج شەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت ، لە سنوری پارێزگای دهۆك ئەگەری كەمێك نمە باران هەیە. پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە ( 1  - 2 ) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ . 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 21 
سلێمانی : 18
دهۆك :   18
زاخۆ  : 17
هەڵەبجە : 20
كەركوك : 23
سۆران : 17
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان : 25

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن