تاوانبارێكی هەڵاتوو رادەستی عیراق دەكرێتەوە

عێراق

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 191

راچڵەكین -

حكومەتی مالیزیا هاووڵاتییەكی عیراقی رادەستی بەغدا دەكاتەوە، كە بەهۆی تێوەگلانی لە كەیسێكی گەندەڵی، لەلایەن دادگاوە بە 10 ساڵ زیندانیكردن حوكمدراوە.

دەستەی دەستپاكیی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ئەفسەرێكی پۆلیس بە تۆمەتی گەندەڵی، لەلایەن دادگای تاوانەكانی رەسافە، بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادرا، تاوانبارەكە دوای دەرچوونی برشیارەكەی دادگا، خۆی رادەست نەكرد و بەرەو دەرەوەی وڵات هەڵات، دوای ئەوەی زانرا بەرەو مالیزیا هەڵاتووە، بە هاوكاری پۆلیسی نێودەوڵەتی و حكومەتی مالیزیا، توانرا دەستگیر بكرێت و بگەڕێندرێتەوە بۆ عیراق.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی دەستەی دەستپاكیی عیراق، تاوانبارەكە ناوی فراس جەبار عەباس-ەو ئەفسەری پۆلیس بووە بەپلەی نەقیب لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی وزەی كارەبا، تۆمەتبار بووە بە دزینی كەلوپەلی كارەبایی لە كۆگاكانی عامریە بەهاوكاریی چەند تۆمەتبارێكی دیكە.

لەدوای گەڕاندنەوەی تاوانبارەكە، بڕیارە ماوەی یاسایی حوكمەكەی لە زیندان بەسەر ببات، كە بەپێی ماددەی 316 لە یاسای سزادانی عیراق، بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن